رژێمی داگیرکەر خانوو و خێمەی مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج: ١٩ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر خانوو و خێمەی فەلەسیتنییەکان لە شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٩ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خانووی خانەوادەی ئەلبەیرام لە شاری خان یونسی بە فڕۆکەکانی جەنگی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئایهان ئەحمەد تەمەن ٥٧ ساڵە، عەبیر ئایهان تەمەن ٢٣ ساڵە، محەمەد ئایهان تەمەن ١١ ساڵە، ئەلما یاسر تەمەن ١ ساڵە، ئەنعام محەمەد تەمەن ٤٤ ساڵە، هەبا زیدان ئەعساف تەمەن ١٩ ساڵە و سەیف عبدالرحمان سنوار تەمەن ١ ساڵە شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەی خانەوادەی ئەلقودرە لە خێمەگای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خانووی خانەوادەی ئەبو خوجرەس لە خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئافرەتێکی دووگیان شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.